جۆبایدن و عەبادی شەڕی مووسڵ تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
جۆبایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵیان کرد.
نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، جۆبایدن، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تێلەفۆنیدا لەگەڵ عەبادی، پاڵپشتی وڵاتەکەی لە ھاوکاریکردنی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆرستان دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە جۆبایدن، دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە لە ھەماھەنگی نێوان ھێزە عێراقیەکان و ھێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵدا.