نوێترین و گرانترین كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا په‌كیده‌كه‌وێت
ئاو چووه‌ته نێو بزوێنه‌ره‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
"زومواڵت" نوێترین و گرانبه‌هاترین كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكایه، به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌شتییه‌كه له كاتی تێپه‌ڕبوونی كه نۆكه‌ندی په‌نه‌ما، په‌كیكه‌وتووه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به هۆی په‌ككه‌وتنی كه‌شتییه‌كه، له ئێستادا گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی "رۆدمان" له په‌نه‌ما، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ته‌كنییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
درووستكردنی "زوموالت" چوار ملیار دۆلاری تێچووه و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه بكه‌وێته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه، دوو جاری دیكه دووچاری كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه و ئاو چووه‌ته ناو بزوێنه‌ره‌كانی.
جیا له‌وه‌ش، ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كات، زۆر گرانه و ته‌نها یه‌ك مووشه‌ك به 800 هه‌زار دۆلاره.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی "Defense News" به هۆی گریانی كه‌شتییه‌كه و مووشه‌كه‌كانی، سوپای ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا ته‌نها 3 كه‌شی له‌و جۆره بكڕێت، كه له بنه‌ڕه‌تدا 28 كه‌شتی بوو.
سه‌رچاوه: ریانۆڤستی