مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی بڵاوكردەوە و راگەیاند و بە گوێرەی خشتەکەش، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، 23 و 24 ئەم مانگە، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی ھاتووە:.
1- رۆژی چوار شەممە 23/11/2016، مووچەی پەروەردەکانی (دەروەی شارەکان) لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
2- رۆژی پێنج شەممە 24/11/2016، مووچەی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.