زیانه‌كانی عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئاشكرا كرا
هێشتا زانیاری‌یان له سه‌ر زیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا نییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی عێراق، قه‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه،له‌و دوو ساڵه‌ی شه‌ڕ و داگیركاری داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا،وڵات نزیكه‌ی"38" ملیار دۆلار زه‌ره‌ر و زیانی لێكه‌وتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق"عه‌بدزه‌هره ئه‌لهنداوی" له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" عێراق دووچاری وێرانكاری و زیانێكی زۆر بووه‌ته‌وه له ژێرخانه‌كه‌یدا،به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركران،بۆیه رووپێوی مه‌یدانی له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌دا كراوه كه زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتووه به تایبه‌تی كه‌رتی"كاره‌با" و "ته‌ندروستی" و "قوتابخانه‌كان" و "نه‌وت" و كه‌رته‌كانی دیكه‌ش.
هنداوی روونیكردووه‌ته‌وه كه عێراق له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا بارته‌قای "41" ترلیۆن دینار زه‌ره‌ر و زیانی به‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی"38" ملیار دۆلار ده‌كات.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ككردن به وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانمه‌نده‌كان،ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" له مانگی ته‌مووزی رابردوودا له واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌ی وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان كرا‌و بڕیاردرا زیاتر دوو ملیار دۆلار بۆ عێراق ته‌رخان بكرێت،به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا به‌شێكی كه‌می له‌و بڕه كۆمه‌كه وه‌رگرتووه تا بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژیارخانی داته‌پیوو و پرۆژه‌كان ته‌رخانیان بكات له‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی داعشه‌وه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێشتا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هیچ رووپێو و ئامارێكی له به‌رده‌ست نییه له سه‌ر ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی به‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌وتووه كه ئێستا پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركراوه و بووه‌ته گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق،به‌ڵام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بزانن ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی به‌و ناوچانه كه‌وتووه قه‌باره‌ی چه‌نده و پێویستی به چه‌ند پاره هه‌یه بۆ سه‌ر له نوێ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه زیان به‌ركه‌وتووانه.