مووسڵ دابڕێندرا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپای عێراق، داخستنی رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له رێكخراوی داعش راگه‌یاند و له ئێستاشدا شاری سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ته‌واوی شاره‌كانی دیكه دابڕێندراوه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه، شاری مووسڵ له هه‌ریه‌ك له ته‌لعه‌فه‌ری و شنگال، كه ده‌كه‌ونه رۆژئاوای ئه‌و شاره، دابڕێندراوه و هیچ رێگهیهكییان بۆ گه‌یشتن به‌و شاره له رۆژئاواوه نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی، داعش به‌رده‌وام له پاشه‌كشێدایه و سوپای عێراقیش له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه.
مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق داده‌نرێت، له 10ی حوزه‌یرانی 2014، له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكرا.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه توانی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری داعش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ، تێكبشكێنێت.