ترامپ ژنێك ده‌كاته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
پێشتر هێرشی كردبووه سه‌ر ترامپ
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، نیكی هایلی، حاكمی ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوورى بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكردووه.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هايلى پێشنیازه‌كه‌ی ترامپی په‌سه‌ندكردووه.
هايلى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، كچی دایك و باوكێكی په‌نابه‌ره و یه‌كه‌م ژنه كه له‌لایه‌ن ترامپه‌وه بۆ پۆستێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا، كاندید ده‌كرێت.
هایلی ئه‌زموونی ته‌واوی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا نییه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش، ره‌خنه‌ی توندی له ترامپ گرت و تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان دابووه پاڵ كاندیدی كۆمارییه‌كان، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هایلی خۆی سه‌ر به هه‌مان پارتی ترامپه.