%40 رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ رزگارکراوە

K24 - ھەولێر

عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، تا ئێستا سەدا 40% رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ رزگارکراوە.

ئەسەدی گوتی، زۆربەی گەڕەکی زھووری مووسڵ کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و شوقەکانی خەزراش گەمارۆدراون، بەڵام بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان لەم دوو گەڕەکە، بۆیە پێشڕەوەییەکان بە سستی بەڕێوەدەچن.

دوێنێ دوای رزگارکردنی گەڕەکی عەدەن و شەیما و شەھرزاد، ھێزەکانی دژە تیرۆر و فیرقەی ئاڵتونی عێراق توانییان بگەن بە گەڕەکی زھوور.