قازیی خوێن و سه‌ربڕین كوژرا
یه‌كێك بووه له به‌رپرسه گرنگ و ترسناكه‌كانی داعش
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی چه‌كدارانی داعش كه به"قازیی خوێن" له ناو خه‌ڵكی موسڵدا ناسرابوو، ئه‌مڕۆ له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره‌دا له لایه‌ن گروپێك چه‌كداره‌وه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه" ئه‌و قازییه‌ی داعش كه فه‌رمانی سه‌ربڕین و سه‌رپه‌ڕاندنی بۆ نه‌یارانی داعش ده‌رده‌كرد و به قازیی خوێن‌ڕێژ و سه‌ربڕ ناسرابوو،هه‌روه‌ها دوای سه‌ربڕینی ده‌ستگیركراوه‌كان بڕیاریشی ده‌دا كه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌شاردرێته‌وه و له هیچ گۆڕستانێكدا به خاك نه‌سپێردرێت،به ره‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه و له لایه‌ن گروپێك چه‌كداره‌وه له ناوه‌ڕاستی شاری موسڵ كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"ئه‌و قازییه كه‌سێكی زۆر مه‌ترسیدار بووه و قازی دادگای خێرای چه‌كدارانی داعش بووه، له‌و كاته‌ی به ئۆتۆمبێلێكی نوێوه له به‌ری ده‌سته راستی شاره‌كه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه چووه،له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه داعش فه‌رمانی به چه‌كداره‌كانی كردووه به ووردی به دوای بكوژانی قازییهكهیاندا بگه‌ڕێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش یه‌كێك له هه‌ره توندڕه‌وه‌كانی ناو رێكخراوه‌كه بووه و دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له لایه‌ن داعشه‌وه گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وای داعشدا كراوه كه خۆیان پێده‌ڵێن "ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا" پۆستی قازیی دادگای خێرای وه‌رگرتووه و له‌به‌ر بڕیاره تونده‌كانی و سه‌ربڕینی نه‌یاره‌كانیان، هه‌ر زوو له ناو خه‌ڵكی شاری موسڵدا ناسراوه و به قازی خوێن ناوبراوه.
قازی شه‌رعی له ناو په‌یكه‌ربه‌ندی وه‌ك داعش ده‌ڵێن ویلایه‌تی نه‌ینه‌وادا وه‌ك باڵاترین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له ناو دیوانی دادوه‌ری ئه‌و رێكخراوه‌دا كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و باڵه‌خانه‌ی دادگای پێشووی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كردووه به مۆڵگه‌ی خۆیان و له‌و شوێنه‌وه بڕیاری سه‌ربڕینی ده‌یان كه‌س له نه‌یاره‌كانیان ده‌ركردووه.