ئه‌وروپا له‌باره‌ی توركیاوه بڕیاری كۆتایی دا
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، راگرتنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كیتی ئه‌وروپا په‌سند كرد.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له دانیشتنی ئه‌مرۆ پرۆژه پێشنیاری وه‌ستاندنی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به ده‌نگی 479 په‌رله‌مانتار په‌سند كرد، ته‌نیا 37 كه‌س له دژی پرۆژه پێشنیاره‌كه ده‌نگیان دا و 107 كه‌سیش بێ لایه‌ن بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، تاكی مه‌رجی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌ڵگرتی باری نایاساییه، كه پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موز بۆ ماوه‌ی سێ مانگ سه‌پێنرا و بۆ سێ مانگی دیكه‌ش درێژ كرایه‌وه.
وه‌زیری توركیا بۆ كاروباری توركیا عومه‌ر چه‌لیك و راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار، بوله‌نت گهدیك ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نقه‌ره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا پیشاندا و رایانگه‌یاند گرنگی به‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ناده‌ین.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی توركیا بۆ زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها ده‌نگی به راگرتنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا دا، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌درێت.