عه‌بادى فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
مه‌به‌ستى چاودێريكردنى ئۆپراسيۆنى مووسڵ سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌رى كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى ئۆپراسيۆنى مووسڵ سه‌ردانى فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌رى كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى نووسينگهى سه‌رۆك وه‌زيران، ئه‌مڕۆ عه‌بادى گه‌يشتووه‌ته به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش و سه‌نگه‌رى هێزه عێراقييه‌كانى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
له‌و بهسهركردنهوهيهدا عه‌بادى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى ميليشياى حه‌شد كۆبووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه هه‌واڵييه‌كانى جيهان ئه‌و ميليشييايه له لايه‌ن ئێرانه‌وه به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ پشتيوانى لێده‌كرێت.
دواى داگيركردنى مووسڵ له لايه‌ن داعشه‌وه له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014، به فه‌تواى عه‌لى سيستانى يه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شيعهى عێراق، ميليشيايه‌كى چه‌كدارى بۆ پارێزگاريكردن له شاره شيعهنشينهكان پێكهێنرا.