هیلاری دوو ملیۆن ده‌نگی زیاتر هێناوه له ترامپ
كه‌واته بۆچی نه‌بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.. هۆكاره‌كه‌ی لێره بزانه
K24 - هه‌ولێر:
هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ڵبژاردنی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ده‌نگی زیاتر به ده‌ستهێناوه له دۆناڵد ترامپی كاندیدی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام هیلاری نه‌بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و دانی به شكستی خۆیدا هێنا.
هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن و له كۆی 528 ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، 290 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ریشدا، كاندیدی دیموكراته‌كان، 232 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن له هه‌ریه‌ك له 100 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پیران، 435 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (كه هه‌ردووكیان كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنن)، له‌گه‌ڵ 3 ده‌نگی واشنتۆنی پایته‌خت پێكدێت.
به گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان، كه دامه‌زراوه "كوك پۆلیتیكاڵ ریبووت" كۆیكردووه‌ته‌وه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، هیلاری كلینتۆن 64 ملیۆن و 227 هه‌زار و 373 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد ترامپ، 62 ملیۆن و 212 هه‌زار و 752 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، واتا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 14 هه‌زار و 621 ده‌نگ، له هیلاری كه‌متر.
ئه‌مه‌ش به دووه‌مجار داده‌نرێت له سه‌ده‌ی 21، كه كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌دۆڕێنێت.
له ساڵی 2000دا، ئال گۆر، كاندیدی دیموكراته‌كان، كه پێشتر جێگری بێل كلینتۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بوو، له هه‌ڵبژاردندا ركابه‌ری جۆرج ده‌بلیو بوش، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی 554 هه‌زار ده‌نگی له بوش زیاتر به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی نه‌برده‌وه و بوش بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌و پێیه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاندیده ده‌بێته سه‌رۆك، كه زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.