سوپاى عێراق: داعش فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنێت
چه‌كدارانى داعش له مووسڵ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانيان به‌كارده‌هێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش له مووسڵ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانيان به‌كارده‌هێنێت.
رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 به به‌شدارى هێزى پێشمه‌رگه و هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵ ده‌ستيپێكردووه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانى مووسڵ و هێزه عێراقييه‌كان چوونه‌ته به‌شى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه.
ئه‌فسه‌رانى سوپاى عێراق هه‌ندێك فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى تێكشكاويان پيشانى رۆژنامه‌وانان دا كه داعش له دژيان به‌كارى هێنابوو
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌ڵێن، داعش ئه‌و فڕۆكانه‌ى درووستكردووه بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئامانج و هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كان.
فه‌ريق عه‌بدولوه‌هاب ساعدى ئه‌فسه‌ر له ده‌زگاى دژه تيرۆرى عێراق، رايگه‌ياند، سوپا كارخانه‌يه‌كى تايبه‌ت به درووستكردنى ئه‌و فڕۆكانه‌ى له ناو مالێكى مووسڵدا دۆزيوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ندێكجار داعش ئه‌و فڕۆكانه بۆمبڕێژ ده‌كات بۆ كردنه ئامانجى ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانى سوپا.
ئه‌فسه‌رێكى ديكه رايگه‌ياندووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ى داعش مه‌وداى ميلێك يان ميلێك و نيو ده‌بڕن و ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانيان.
سوپاى عێراق مه‌زنده ده‌كات پێنج تا شه‌ش هه‌زار چه‌كدارى داعش له مووسڵدا خۆيان قايم كردبێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى زياتر له 100 هه‌زار سه‌رباز و چه‌كدارى سه‌ر به حكومه‌تى عێراق ببنه‌وه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق رووبه‌ڕووى به‌رگرييه‌كى سه‌ختى چه‌كدارانى داعش بوونه‌ته‌وه.