سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ یاریزانه‌كانی سزا ده‌دات
هه‌ڕه‌شه‌ی سزای قورستریش ده‌كات
دوای ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا چه‌ندان سزای به‌سه‌ر یاریزانان و راهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپی خولی كوردستانی و عێراقی سه‌پاند.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی یانه‌كه‌یان بڵاو كرایه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی، وه‌ك سزایه‌ك به ڕێژه‌ی 20%ـی گرێبه‌ست و مووچه‌ی یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی خولی عێراقی كه‌م كردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی یانه‌ی زاخۆ له خولی عێراق گۆڕدراوه، جیا له‌وه‌ش دوو یاریزانی تیپی كوردستانی یانه‌ی زاخۆش دوور خرانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گۆڕانكاری زیاتر له پێكهاته‌ی یانه‌ی زاخۆی خولی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كان به‌رده‌وام بێت، سزایه‌كان قورس‌تر ده‌كرێن.
یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆی 3 یاری، ته‌نیا 2 خاڵی هه‌یه و له دواخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، له خولی عێراقیش یانه‌ی زاخۆ له بارودۆخێكی خراپدایه، له كۆی 7 یاری، ته‌نیا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه، دوایین شكستیشی هه‌ینی رابردوو بوو كاتێك به یانه‌ی مینا دۆڕا.