تیروپشکی چامپیۆنزلیگ یاری ئاگرینی لێکەوتەوە
تیروپشکی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2026 ـ 2027 لە هەرێمی شانشینی مۆناکۆی فەرەنسا بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی 36 یانەی بەشداربوو راکێشرا، لە قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان جارێکی دیکە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ئارسیناڵێش یەکەمین یاریی لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر ریال مەدرید دەبێت.
سیستەمی نوێی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ
بەپێی سیستەمە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ هەر یانەیەک لە قۆناخی یەکەم هەشت یاری بەرامبەر هەشت یانەی جیاواز دەکات، چوار یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەکات و چوار یاریش لەنێو یاریگەی خۆی دەبێت.
باشترین هەشت یانەی سەرووی ریزبەندییەکە راستەوخۆ بلیتی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەبڕن، یانەکانی پلەی 9 تـــــا 24 دەبێت لە قۆناخی پاشکۆ بۆ بەدەستهێنانی هەشت بلیتی دیکە یاری بکەن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە قۆناخی 16، بەپێی سیستەمە نوێیەکە یانەکانی ریزبەندی 25 تــــا 36 ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ دەکەن.
بڕیارە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید لە رۆژی 5ـی حوزەیرانی 2027 بکرێت.