به‌يه‌ك كليك خۆت له ئينته‌رنێت رهشبكهرهوه
هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌وێنه روونكراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر
ئاشكرايه هه‌ندێك يارى و به‌رنامه‌ى مۆبايل هه‌ن، بۆ كردنه‌وه‌ى پێويستى به Gmail هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى به‌شدار بيت له‌به‌رنامه‌كه‌دا و سوودى لێ وه‌رگريت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه دواى ئه‌وه‌ى كارت به‌و يارى و به‌رنامانه نه‌ما، جيمێڵهكهت له‌نێو تۆڕى ئينتهرنێتدا وابه‌سته‌ى ئه‌و به‌رنامانه بووه كه به‌شداريت له‌گه‌ڵياندا هه‌يه.
بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى بهشداربوويت له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆگرام و ياريانهى كه به‌شداريت له‌گه‌ڵياندا هه‌يه بپچڕێنيت، پێويسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌يت:-

-سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕى Deseat.me بكه‌ره‌وه هه‌ر به‌و جيمێڵه بچۆره ناويه‌وه كه به‌شداريت پێ كردووه.

-ده‌بينيت ليستێكت پۆ ده‌كرێته‌وه، تێدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م جيمێله به‌شدارى له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رنامه ياخود يارى ياخود ماڵپه‌ڕدا كردووه، به ئاره‌زووى خۆت كامهيانت ده‌وێ ده‌ستنيشانى بكه و ده‌توانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ بپچڕێنيت و به‌شدار نه‌بيت.

دواى ئه‌وه‌ى كه دهستنيشانت كرد، دێته به‌شى خواره‌وه هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره، پاشان كليك له‌سه‌ر ديلێت بكه و ره‌ش ده‌بێته‌وه
