دیارترین كاردانه‌وه‌كانی رووداوی فرۆكه تێكشكاوه‌كه
كاسیاس: ئه‌م كاره‌ساته نه‌ك تۆپی پێ، به‌ڵكو خیزانه‌كانی ئیمه‌شی، بێ رۆڵه كرد
دوای تێك‌شكان و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی یانه‌ی چاپیكوینسی برازیلی، له‌سه‌ر ئاسمانی كۆلۆمبیا میدیلن كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 76 سه‌رنشین،
هه‌رزوو چه‌ندان كارادنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده و یانه و یایزانانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
یانه ریال مه‌درید، ئه‌مڕۆ له كاتی ئه‌نجامدانی مشه‌قه‌كانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بارسا، ساتیك بێده‌نگییان نواند و دواتر زیدانی راهینه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوخه‌می خۆی ده‌ڕبری.
زیزۆ: ئه‌مرۆ هه‌موومان دڵته‌نگین، هه‌موومان یه‌ك خێزانین، نازانم چی بڵێم، داوای لێبووردن ده‌كه‌م، زۆر دڵته‌نگم به‌م رووداوه،
بارسێلۆناش، هاوشێوه‌ی مه‌دریدیه‌كان، بێده‌نگی و هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته جه‌ڕگبره ده‌ربڕی و مێسی و نێیمار به‌و په‌ری دڵته‌نگیه‌وه مه‌سقه‌كانیان ئه‌نجامدا كه20 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر میسی له‌هه‌مان فرۆكه گه‌شتی بۆ برازیل كرد بوو.
له تۆری كۆمه‌ڵا‌یه‌تی تویته‌ر، فابیۆ كاناڤارۆی كاپتنی پێشووی ئیتاڵیا و خاوه‌نی مۆندیالی 2006، نوویسونوتی خودا لیتان خۆشبێت.
تۆماس مۆله‌ری ئه‌ڵمانیش دوای نزاكردن و هاوخه‌می خۆی بۆ ئه‌و یانه برازیله ده‌ربررییوه.
ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارییزی ئیسپانی له توتیه‌ر نووسیونه‌تی: كاره‌ساتیك كه هه‌رگیز قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نییه و نه‌ك تۆپی پێ به‌ڵكو خیزانه‌كانی ئیمه‌شی، بێ رۆڵه كرد.