ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه بزانه
ئاگره‌كه‌ی نه‌ورۆز برایه‌تی سووتاند و پێشمه‌رگه‌ش دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 3 یاری به‌ڕێوه چوون، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دوایین خوله‌ك ده‌ستی خۆی له خاوه‌ن یاریگه وه‌شاند و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، نه‌ورۆزیش گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئاگری له برایه‌تی به‌ردا.
برایه‌تی ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی یانه سلێمانییه‌كه كۆتایی هات، تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش چۆمان محه‌مه‌د له خوله‌كی 36 تۆماری كرد.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 12 خاڵ له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی زیاد كرد، یانه‌ی برایه‌تیش به 3 خاڵ بۆ خانه‌ی پێشكۆتایی داكشا.
گازی باكوور ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م دوو یانه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆیان له خوله‌كه تۆمار كرد، ئه‌مڕۆش له شاری كه‌ركووك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌كان به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌م یارییه‌كه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان ده‌ستی پێكرد، له خوله‌كی 69 هیوا جه‌لال پێشمه‌رگه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 80 گازی باكوور له رێگه‌ی گۆڵكه‌ری دیاری یانه‌كه‌یان ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
له دواخوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه، پێشمه‌رگه زه‌برێكی گه‌وره‌ی له گازی باكوور دا، كاتێك عه‌بدوڵڵا جه‌نگی پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێبدات گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 6 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵكشا، یانه‌ی گازی باكوورش به خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م خزا.
زێره‌ڤانی ـ دهۆك
ئه‌م یارییه به دێربی دهۆك ناسراوه، ئاستی هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئیداره و هانده‌رانی یانه‌كه‌یان نییه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشیان كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات، ئه‌وه‌ندی دیكه حاڵی هه‌ردوو یانه‌ی خراپتر كرد، به‌تایبه‌تی هی یانه‌ی زێره‌ڤانی كه هیوای بۆ گه‌یشتن به قۆناخی پێشكۆتایی به‌ره‌و لاوازبوون چوو.
یانه‌ی زێره‌ڤانی له‌م یارییه‌دا له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی ئاراز مسته‌فا پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 10 راكان عه‌بدولقادر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دهۆك یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به خاڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی دهۆك به 4 خاڵ چووه له خانه‌ی پێنجه‌م دێت، یانه‌ی زێره‌ڤانیش به 3 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی جێماوه.