ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی: گۆڕان بۆ مەرامی سیاسی بەردەوامی بە خۆپێشاندان دەدات

ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سلیمانی – ھەڵەبجە) راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - سلێمانی

لە راگەیاندراوێكدا لەبارەی خۆپێشاندان و بایكۆتی دەوامی خوێندن لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سلیمانی – ھەڵەبجە) رایدەگەیەنێت: "خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکەین کە بزوتنەوەی گۆڕان ، بەناوی  ناڕەزایەتی خەڵک بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی،  بەردەوامی بە خۆپێشاندان دەدات".

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "وەک چۆن ھەمیشە پشتگیری تەواوی داوا رەواکانی

فەرمانبەران و مامۆستایان بووین، لە ئیستاشدا  داواکارین لەحکوومەتی ھەرێمی کوردوستان،

میکانیزمی  گونجاو بۆ چارەسەری، دۆخی ژیانی موچەخۆران بگرێتەبەرو، چاوێک بەژیان و

گوزەران و شایستە داراییەکانی موچەخۆراندا بخشێنیتەوە".

 

دەقی راگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (سلیمانی – ھەڵەبجە)

رێپێوان و خۆپیشاندانی ھێمنانە ، یەکێکە لەسیماکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ، یەکێکە لە

پرەنسیپەکانی دیموکراسیەت ، لەم سۆنگەیەوە ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی ( سلیمانی –

ھەڵەبجە) ی پارتی دیموکراتی کوردوستان ، وەک چۆن ھەمیشە پشتگیری تەواوی داوا ڕەواکانی

فەرمانبەران و مامۆستایان بووین ، لە ئیستاشدا  داواکارین لەحکومەتی ھەرێمی کوردوستان ،

میکانیزمی  گونجاو بۆ چارەسەری، دۆخی ژیانی موچەخۆران بگرێتە بەرو ، چاوێک بەژیان و

گوزەران و شایستە داراییەکانی موچەخۆراندا بخشێنیتەوە .

لەھەمان کاتدا خەڵکی خۆڕاگری شاری سلێمانی و لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکەین کە ‌  (

بزوتنەوەی گۆڕان ) ، بەناوی  ناڕەزایەتی خەڵک و ،  لەژێر دروشمی داواکارییە ڕەواکانی

خەڵکدا   ، بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی ،  ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات ، بۆ

بەرژەوەندی سیاسی و حیزبی خۆی ، دیارە ‌تەوزیف کردنی ئەجندای سیاسیش لەناوەندی

داواکاری ڕەوای خەلکەوە، زیان بەداواکارییە ڕەواکانی خەڵک دەگەیەنیت و ، سیمای پێکەوە

ژیانی ئاشتیانەش تێکدەدات و ، لێکەوتەی نێگەتیڤش لەسەر کایەی سیاسی شار بەجێدەھێڵێت و .

زیانیش بەھەموو لایەک دەگەیەنێت .

لەکۆتاییدا داواکارین لەدەزگا ئەمنییەکان ، ھێمنی شارو،  سەلامەتی ھاوڵاتیان و خۆپیشاندەران 

بپارێزن .

          ئەنجومەنی سەرکردایەتی ( سلیمانی – ھەڵەبجە )  پارتی دیموکراتی کوردوستان