چیچانییه‌كان نه‌ك ته‌نیا له‌ناو داعشدا به‌ڵكو له شوێنه‌كانی دیكه‌ش یه‌كه‌من
هێزێكی تایبه‌تی چیچانی بنكه‌ی هه‌وایی روسیا له حمیمیم له سوریا ده‌پارێزێت
K24 – هه‌ولێر
چیچانییه‌كان ته‌نیا به‌وه ناسراو نین كه به توندره‌وترین و شه‌ڕكه‌رترین چه‌كدارانی داعش ناسراون، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر داعش و گروپه‌كانی هاوشێوه‌شی، قورسترین ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت.
رۆژنامەیەكی روسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه هێزێكی تایبه‌تی چیچانی، بنكه‌ی هه‌وایی روسیا له حمیمیم له سوریا ده‌پارێزێت.
چیچانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به لایه‌نگری له قاعیده و پاشان داعش ناسران، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی روسیا تووشی چه‌ندین و شه‌ڕ و پێكدادان بوون، زۆرێكیان له ریزه‌كانی رێكخراوه توندره‌وه‌كانی ئیسلامی‌دان و یه‌كه‌م وه‌زیری جه‌نگی داعش‌یش، عومه‌ر چیچانی بوو كه له هێرشێكی هه‌وایی هاوپه‌یمانان له سوریا كوژرا.
رۆژنامه‌ی "ئیزڤێستیا" له‌مباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئه‌و هێزه كه ئه‌ركی پاراستنی بنكه‌ی حمیمی پێیان راسپێردراوه، هێزێكی چیچانییه و پێشتر له چیچان به‌شداری شه‌ڕی دژی تیرۆر بووه و له ساڵی 2008 به‌شداری له شه‌ڕی دژی جورجیا كردووه و ساڵی 2006 ئه‌ركی پاراستنی هێزه ئه‌ندازیارییه‌كانی روسیا له لوبنان پێیان راسپێردرا، شاره‌زاییەكی زۆریان له شه‌ڕ به‌ده‌سهێناوه، به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان و بنكه‌ی حمیمیش له ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه.
رۆژنامه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه دوو كه‌تیبه‌ی ئه‌و هێزه بۆ روسیا نێردراون و به كلاوی سوور و نیشانه‌ی تایبه‌تی پۆلیسی سه‌ربازی جیا ده‌كرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له ساڵی 2003 دوو كه‌تیبه‌تی "رۆژهه‌ڵات" و "رۆژئاوا" له‌و هێزه پێكهێنرا كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی چیچانن، و ته‌نانه‌ت به ناوی "هێزه‌كانی تایبه‌تی چیچان" ناسراون. به‌ڵام ئێستا له سه‌رتاسه‌ری روسیا ئه‌ندامی هه‌یه.
چیچان هه‌رێمی فیدراڵی روسیایه و له باكووری قه‌وقازیا هه‌ڵكه‌تووه و پایته‌خته‌كه‌شی شاری گروزنییه و نزیكه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌شی موسڵمانن.