UN ھاوکاری مرۆیی دەگەیەنێتە زیاتر لە 42 ھەزار ھاووڵاتی مووسڵ

یەکەمجارە ھاوكاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە ئەو ناوچانە

K24 - ھەولێر

تیمی نێدراوی نەتەوەب یەکگرتووەکان بۆ عێراق ناسراو بە یونامی رایگەیاند، پرۆگرامی خۆراکی جیھانی، یونسێف لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا ھاوکاری مرۆیی گەیاندووەتەوە زیاتر 42 ھاووڵاتیانی نیشتەجێی دیوی رۆژھەڵاتی شاری مووسڵ.

ئەمە یەکەمجارە لە دوای دوو ھەفتە، ھاوکاری مرۆیی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بگەیەندرێتە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی مووسڵ و بەگوێرەی زانیارییەکان، ھەر خێزانێک بەشە خۆراکی بۆ ماوەی شەش رۆژ وەرگرتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامار بەھۆی شەڕی مووسڵەوە زیاتر لە 80 ھەزار كەس لە مووسڵ ئاوارەبوونە و رۆژانەش ژمارەی ھاتنی ئاوارەكان لەو شارە لە ھەڵكشانە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە رووبەرێكی زۆر لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكەن.