ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌ردۆغان زیاتر ده‌كرێن
سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت

K24 – هه‌ولێر
پرۆژه یاسای گۆڕینی سیسته‌می حوكم له توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته كرا و بڕیاره به‌م زووانه بخرێته به‌ر ده‌نگدان.
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماد كراوه و به‌هۆیه‌وه 21 ماده له كۆی 70 ماده‌ی ده‌ستوور هه‌موار ده‌كرێنه‌و و ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار.
بۆ یه‌كه‌مجار له توركیا سه‌رۆك كۆمار ده‌بێته خاوه‌ن پارتی و پله‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران نامێنێت و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار و جێگرانی سه‌رۆك كۆماریش شوێنی جێگرانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرنه‌وه.
ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی توركیا له 550 بۆ 600 په‌رله‌مانتار زیاد ده‌كرێن و پێنج ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ یه‌كه‌م جاریش په‌رله‌مانتاری یه‌ده‌ك دروست ده‌بێت و له كاتی مردنی، په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و راگه‌یاندنی باری نائاسایی و شه‌ڕ ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار.
جێگرانی سەرۆك كۆمار و فەرماندەی جەندەرمە دەبنە ئەندامی دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی، كه پێشتر له سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی سوپا و هه‌ر سێ هێزه‌كانی وشكایی، ده‌ریایی و هه‌وایی و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه و ناوخۆ پێكهاتبوو.
ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی توركیا له 22 ئه‌ندامه‌وه بۆ 12 ئه‌ندام كه‌م ده‌كرێنه‌وه. وەزیری داد دەبێتە سەرۆكی دەستە. پێنجیان لە لایەن سەرۆك كۆمار دەستنیشان دەكرێن و شەشی دیكه‌شیان لە لایەن پەرلەمان ھەڵدەبژێرێن.
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ناڕه‌زایه‌تی هه‌ردوو پارتی كۆماری گه‌ل و پارتی دیموكراتی گه‌لان لێكه‌وته‌وه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و مادانه‌ی تایبه‌تن به گۆڕینی سیسته‌می حوكم له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار.
پێشتر كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌ش له هه‌ر چوار پارتی ناو په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر زۆرێك له ماده‌كانی ده‌ستوور رێكه‌وتبوون، به‌ڵام به نزیكبوونه‌وه‌ی ماده‌كانی تایبه‌ت به گۆڕینی سیسته‌می حوكم و پێدانی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به سه‌رۆك كۆمار، به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان، كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش كاره‌كانی راگرت و كۆتایی به پێكه‌وه كاركردنی هه‌ر چوار حزب بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هێنا.