کۆنفرانسی لێبوردەیی و ھەڕەشەی تیرۆر و پێكەوە ژیان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

كۆنفرانسەكە بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ کۆنفرانسی لێبوردەیی و ھەڕەشەی تیرۆر و ئەزمونی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت.

لە سەرەتادا کۆنفرانسەکە بە وتاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا دەست پێدەکات، دواتر تابلۆی پێکەوە ژیان نمایش دەکرێت.

لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا چەند پانێلێک بەڕێوەدەچن، پانێلی یەکەم لە ژێر ناوی (ئەزموونی گەلان لە رووبەڕووبوونەوی تیرۆردا) لە لایەن د. کەنعان حەمە غەریب بەڕێوە دەبرێت و ھەر یەک لە د. ولیام بیڵ ویڵی، د. ھاری ڤان بۆمێل، شەریف ئەحمەد محەمەد ئەلعمری  بەشداری لە پانێلەکەدا دەکەن.

پانێلی دووەمدا بەناوی (جیاوازییە نەتەوەیی و ئاینییەکان و ئەزموونی پێکەوە ژیان لە ھەرێمی کوردستان) لەلایەن جەمال حوسێن بەڕێوەدەبرێت، ھەریەک لە د. کەمال عۆدیشۆ، د. ڕەشاد میران، پیر خدر سلێمان تێیدا بەشدار دەبن.

پانێلی سێیەمی رۆژی یەکەمی کۆنفراسەکەدا لە ژێر ناوی (تیرۆر و چارەسەری یاسایی و کلتووری) لەلایەن د. زمکان عەلی سەلیم بەڕێوەدەچێت و د. ساشا تۆپریچ، د. ئیسماعیل بێشکچی، د. فاروق ڕەفیق بەشداری تێدا دەكەن.