پارتی كاتی سه‌ردانكردنی بۆ لای یه‌كێتی و گۆڕان ئاشكرا ده‌كات
پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده 19 كانونی یه‌كه‌می 2016 سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوزتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سلێمانی ده‌كات.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پەیامەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دۆزینەوەی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 19-12-2016 شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی كۆبوونەوە لە گەڵ هەر یەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی بكات".
پێشتر شاندی پارتی سه‌ردانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو كه باره‌گای سه‌ره‌كییان له هه‌ولێره و سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم و وه‌رگرتنی رایان له‌گه‌ڵیان كۆ ببووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، به ده‌گمه‌ن به‌شێكی كه‌می ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا كران.
گوتەبێژی پارتی ئه‌ندامانی شاندی حزبەكەی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ لایه‌ن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "شاندی دەستنیشانكراوی پارتیمان پێكهاتووە لە هەڤاڵان فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی و عزەدین بەرواری و مەحمود محەمەدو كاكەمین نەجاڕ ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی، ئەحمەد كانی و دڵشاد شەهاب ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی".
هێشتا چۆنییه‌تی كۆبونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌نگۆی جیاواز له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه هه‌یه، له‌وانه به جیا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گۆران كۆ ببێته‌وه، یان هه‌ردووكیان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ببنه‌وه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه پارتی به جیا له‌گه‌ڵ باڵه جیاوازه‌كانی یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه.
پێشتر سه‌ردانی پارتی بۆ لای یه‌كێتی و گۆران به‌هۆی ئه‌وه‌وه دوا خرابوو، پاش ئه‌وه‌ی كه پارتی له هه‌ولێر كۆتایی به سه‌ردانكردنی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی و په‌رله‌مانی هێنا.
سه‌ردانی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان پاش پەیامێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت كە داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی كۆ ببنه‌وه و ته‌واوی پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش كردبوو.