به‌فر رێگه‌ی نێوان چۆمان - حاجی ئۆمه‌ران داده‌خات
قائیمقامی مێرگه‌سۆر داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له ماڵه‌كانییان بمێننه‌وه
K24 - سۆران:
به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆره‌وه، له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران داخرا و قائیمقامی مێرگه‌سۆریش له رێگه‌ی كوردستان24ه‌وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات گه‌شته‌كانییان رابگرن و هاتووچۆ نه‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، رێگه‌كانی نێوان سۆران – رانیه، سۆران – مێرگه‌سۆریش داخراون و له ئێستاشدا تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم، رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه ژێر سفر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌پۆله ده‌ركه‌وت و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و به‌هۆیه‌وه چه‌ند رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داخران.