له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌وه ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتییانی سلێمانی
له سلێمانی گرووپێك فۆڕمی كارتی نیشتمانی پڕده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی باری شارستانی سلێمانی، له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، گرووپێك به‌ناوی ئه‌وانه‌وه فۆڕمی كارتی نیشتمانی پڕده‌كه‌نه‌وه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و رگووپه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌وانه‌وه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له نووسراوێكی فه‌رمی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، به ژماره 6829 له رێكه‌وتی 15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016 و واژووی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و گرووپه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه فۆڕمی كارتی نیشتمانی پڕده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات جێبه‌جێی نه‌كه‌ین.
