بۆ یەکەمجار له مێژوودا فیفا باشترین هاندەری ساڵ دەستنیشان دەکات
فیفا ناوی هانده‌ره به‌ربژێره‌كان ئاشكرا ده‌كات
بۆ یەکەمجار فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان باشترین هاندەری ساڵ دەستنیشان دەکات و رۆژی ٩ـی مانگی داهاتوو هاوشانی دەستنیشانکردنی باشترینەکانی ٢٠١٦ باشترین هاندەریش دەستنیشان دەکرێت، کە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئایسلاند و هاندەرانی یانەی ئادۆ دێن هاغی هۆڵەندی و هاندەری یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەربژێرن بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بەدەست بهێنن.
یه‌كێك له سیما و ره‌مزه‌كانی یۆرۆی ٢٠١٦ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسلاند بوون، ئه‌م هانده‌رانه ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی باشترین هانده‌ری ٢٠١٦ ده‌كه‌ن، كه بۆیه‌كه‌مجاره فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌یبه‌خشێت.
وابڕیاره رۆژی ٩ـی مانگی داهاتوو له زیورخ بۆیه‌كه‌مجار هاوشانی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی فیفا، خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ر بدرێت، كه هانده‌رانی ئایسلاند یه‌كێكن له‌و سێ به‌ربژێره‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كه‌ن.
هانده‌رانی ئایسلاند هاوینی رابردوو جوانی و خۆشییه‌كی تایبه‌تیان به یۆرۆی ٢٠١٦ به‌خشیبوو، توانیان تاكو قۆناخی چاره‌گی كۆتایی دوای سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانیان ڤیكینگ كلاپ بكه‌ن و هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بكه‌نه ئه‌سپی ره‌شی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
دیمه‌نێك له هانده‌رانی ئایسله‌ندا له یۆرۆی 2016
هاندەرانی یانەی ئادۆ دێن هاغی هۆڵەندی
دیمه‌نێك له هانده‌رانی یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا و هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی
ده‌توانیت له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌نگ بۆ باشترینیان بده‌یت
http://www.fifa.com/the-best-fifa-football-awards/fan-award/index.html