ئاریان عەلی ئەفسانەیەکی شەتڕەنجی ئەمریکی تووشی شۆک دەکات
ئاریان عەلی، یاریزانی تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە و هەڵبژاردەی عێراق، لە 46ـەمین ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنجی جیهان لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان، ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئەیلوولی 2026، یاریزانە کوردەکە توانی بەرامبەر لیڤۆن ئەڕۆنیان، گراند ماستەری ئەمریکی و یەکێک لە ئەفسانەکانی شەتڕەنج، یارییەکەی بە یەکسانبوون کۆتایی پێبهێنێت. ئەم ئەنجامە بووەتە مایەی سەرسووڕمانی بەشدارانی ئۆڵۆمپیادەکە و شارەزایانی ئەو وەرزشە.
ئەو یەکسانبوونە لەکاتێکدایە جیاوازییەکی زۆر لە ڕەیتینی جیهانیی نێوان هەردوو یاریزاندا هەیە، بە جۆرێک رەیتینی ئاریان عەلی 2,163 و رەیتینی لیڤۆن ئەڕۆنیان 2,725ـە. بەهۆی ئەو جیاوازییەوە، چاوەڕوانییەکان بۆ ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ یاریزانە کوردەکە کەم بوون، بەڵام ئاریان عەلی بەم یارییە، دەستکەوتێکی گرنگ بۆ خۆی تۆمار دەکات.