وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ خه‌زعه‌لی: واز لە هەڕەشە بێنن و فەرموون خۆتان تاقی بكەنەوە
" بە سەدان هاووڵاتیی عێراقییتان لەسەر ئینتمای مەزهەب و ناسنامە سەر بڕیوە و دەبێ لەسەر ئەم تاوانانە دادگایی بكرێن"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌ڵامی "هه‌ڕه‌شه‌كانی" قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی گرووپی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "فه‌رموون خۆتان تاقی بكه‌نه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: "بەم گرووپە و سەرۆكەكەی ڕادەگەیێنین كەهەڕەشەكانتان بەرانبەر كوردستان شتێكی تازە نییە و هەروەها كردەوەكانیشتان لەدژی خەڵكی عێراق بۆ هەموو لایەك مەعلوومە. بە سەدان هاووڵاتیی عێراقییتان لەسەر ئینتمای مەزهەب و ناسنامە سەر بڕیوە و دەبێ لەسەر ئەم تاوانانە دادگایی بكرێن".
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه شیعییه، له كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بیدا، رایگه‌یاندبوو، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی عێراق له دوای داعش كورده و پێشمه‌رگه‌شی له داگیركردنی ناوچه تازه ئازاكراوهكان تۆمه‌تبار كردبوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
لێدوانێك لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڕەشەكانی خەزعەلی و گرووپە چەكدارەكەی
سەبارەت بە لێدوانەكانی نابەجێكانی قەیس خەزعەلی سەرۆكی گرووپی چەكداری عەسایب ئەهلی هەق لە كاناڵی ئەڵڕەشید لەبارەی قۆناغی دوای داعش و سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان و هەروەها ڕاگەیێندراوی مەكتەبی سیاسیی ئەم گرووپە و جەختكردنەوەیان لە قسەكانی خەزعەلی كە پڕە لە نەفەسی دوژمنكارانە، بەم گرووپە و سەرۆكەكەی ڕادەگەیێنین كەهەڕەشەكانتان بەرانبەر كوردستان شتێكی تازە نییە و هەروەها كردەوەكانیشتان لەدژی خەڵكی عێراق بۆ هەموو لایەك مەعلوومە. بە سەدان هاووڵاتیی عێراقییتان لەسەر ئینتمای مەزهەب و ناسنامە سەر بڕیوە و دەبێ لەسەر ئەم تاوانانە دادگایی بكرێن.
گەلی كوردستان ئەنفال و كیمیابارانی سەدام و نانبڕینی مالیكی و هاوشێوەكانی بینیوە. ئێوەیش ئەگەر حەزتان لێیە ئەنفالێكی تر بەسەر گەلی كوردا بسەپێنن واز لە هەڕەشە بێنن و فەرموون خۆتان تاقی بكەنەوە با ئەنفالەكەی ئێوەیش ببینین.
هیواخوازیشین ئەو لێدوان و هەڵوێستە نابەجێ و دوژمنكارانەیە تەنیا ڕوانگەی خەزعەلی و گرووپەكەی بێت و هەڵوێستی حەشدی شەعبی نەبێت.
وته بیژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
15-12-2016