كۆنفرانسی "سەربەخۆیی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دھۆک دەستیپێكرد
بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24 بەڕێوە دەچێت
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کەسایەتی ناسراوی ھەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، كۆنفرانسی "سەربەخۆیی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دھۆک دەستیپێكرد.
لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا، مەسروور بارزانی سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمریکی کورستان گوتارێک پێشکەش دەكات، ھەروەھا ژمارەیەك لە سیاسەتمەتدار و كەسایەتی ناسراو لەسەر ئاستی جیھان بەشداری لە پانێلەكان دەكەن.
ئەو کۆنفڕانسە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و كە یەکەمجارە ئەنجام دەدەرێت، کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکەیە و تەواوی چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە رووماڵ دەکات.