به وێنه: دیمه‌نی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان ببینه
له مێرگه‌سۆر و شێروان نیو مه‌تر به‌فر باریوه
K24 – هه‌ولێر
له رۆژانی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پوڵێكی به‌فر و باران كوردستانی گرته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌فرێكی زۆر له ناوچه شاخاوییه‌كان باریوه و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ناوچانه له‌وانه حاجی ئومه‌ران و مێرگه‌سۆر به‌هۆی به‌فره‌وه داخران.
له باكووری كوردستانیش رێگه‌كانی شاڕی گه‌ڤه‌ر بۆ ناوچه‌كانی ده‌ووبه‌ر داخران و به گشتی رێگه‌ی 62 گوند و 115 كێڵگه له‌م ناوچه‌یه داخراون.
ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌تایبه‌تی له 24 كاتژمێری رابردوو به‌فرێك زۆر به خۆوه ببینی و دیمه‌نێكی جوان له‌م ناوچانه دروست كرد، هه‌ر وه‌ك ئه‌و وێنانه‌ی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن له ناوچه به‌فراوییه‌كانی جیهان ده‌بینین.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر، رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی حاجی ئومه‌ران و سۆران و مێرگه‌سۆر داخران و هاتوچووی بازرگانی نیوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌هۆی به‌فره‌وه وه‌ستا، به‌ڵام هیچ رووداوێكی هاتوچوو رووی نه‌دا.
شۆفێرێكی ئێرانی به‌ناوی سه‌ردار حوسێنی به كوردستان24 رایگه‌یاند "لێره گیرمان خواردووه و رێگه‌ی ئه‌و لاش گیراوه و ناتوانین بجوڵێین".
شه‌پوڵی نوێی به‌فر هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما كه له هه‌ندێ شوێن بۆ ژێر سفر دابه‌زیوه، به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌ده‌گمه‌ن دیمه‌نی هاوشێوه روویداوه.
له ناوچه‌كانی مێرگه‌سۆر و شێروان نیو مه‌تر به‌فر باریوه و ناوچه‌كانی وه‌ك حاجی ئومه‌ران و ئامێدیه و سه‌رسنگ و بامه‌ڕنی و سیده‌كان كه‌مێك كه‌متر له نیو مه‌تر باریوه.
دانیشتوویه‌كی حاجی ئومه‌ران ده‌ڵێت "كه‌شوهه‌وامان باران و به‌فراوییه و هیچ جیاوازییه‌ك نێوان كه‌شوهه‌وای حاجی ئومه‌ران و روسیا نییه".


















.jpg)

