مایكل هه‌یدن: کورد هاوپەیمانێکی کۆن و باوەڕپێکراوی ئەمریکایه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی CIA بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - دهۆك:

مایکڵ هەیدن، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا "سی ئای ئەی"، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات و گوتیشی: "زۆر گرنگە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا رێز لەویستی کورد بگرێت، لەبەر ئەوەی کورد هاوپەیمانێکی کۆن و باوەڕپێکراوی ئەمریکا بوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".