ئه‌و ژنه‌ى خواردنی بۆ زیاتر له 30 هه‌زار پێشمه‌رگه ئاماده‌كرد كۆچی دوایی كرد
دایه زوله‌یخا به "دایكی پێشمه‌رگه" ناسرابوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دایه زوله‌یخا، كه به‌دایكی پێشمه‌رگه ناسراوه، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، كۆچی دوایی كرد.
دایه زوله‌یخا، ئه‌و ژنه قاره‌مانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، خواردنی بۆ زیاتر له 30 هه‌زار پێشمه‌رگه، ئاماده‌كردووه، له میحوه‌ره‌كانی، گوێر، مه‌خموور، خازر و كه‌ركووك.
له باره‌ی ئاماده‌كردنی خواردن بۆ پێشمه‌رگه، دایه زولیه‌خا پێشتر، بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاندبوو، بڕێك پاره‌ی كۆكردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بچێته حه‌ج و گوتبووی: "كاتێك بینیم پێشمه‌رگه خه‌ریكی پاراستنی ئێمه‌یه، بیرم كرده‌وه به‌و بڕه پاره‌یه خزمه‌ت به پێشمه‌رگه بكه‌م".
پێشتر كوردستان 24، فیچه‌رێكی تایبه‌تی له باره‌ی خزمه‌ته‌كانی دایه زوله‌یخا، دایكی پێشمه‌رگه ئاماده و پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له دڵسۆزی ئه‌و شێرژنه ده‌كرد.