حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی 2017 نابێت
حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌یتوانیوە نوێنه‌رایه‌تی خۆی له توركیا بكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر
گوتەبێژى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند: "ئەو بەشە بوودجە کەمەى بەغدا بەسەر هەرێمى کوردستانی‌دا سەپاندووە بەشى دابینکردنى بوودجەى مووچەخۆرانى هەرێم ناکات، بۆیە یاساى بوودجەى ساڵى 2017 بەهیچ شێوەیەک سوود بە هەرێمى کوردستان ناگەیەنێت و رەتیدەکەینەوە".
لە پرۆژە یاسای بودجەی 2017 عێراق 17% داھاتی بەردەستی عێراق بۆ ھەرێمی كوردستان دیاری كراوە بەرامبەر رادەستكردنی رۆژانە 300 ھەزار بەرمیلی نەوتی كەركوك و 250 ھەزاری ھەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای سۆمۆ. بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له ماده‌یه‌كدا ئاماژه بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی له به‌شی هێزی وشكایی سوپای عێراق كراوه، بێ ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی یان ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاری كرابێت.
سه‌فین دزه‌یی به ئاژانسی ئانادۆڵی توركی رایگه‌یاند: "حکوومەتى هەرێم بۆ بەرژەوەندى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان داوا لە حکوومەتى عێراق دەکات بە شێوەیەکى باشتر مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستان بکات".
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به پابه‌ند نه‌بوونی به‌غدا به رێككه‌وتنی رۆژی 2 كانوونی یه‌كه‌می 2014 بۆ ساڵی 2015 كرد و گوتی ئێستاش هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ پابەندبوونى بەغدا بە رێککەوتنەکان لە رووى ئابوورییەوە لەگەڵ هەرێم".
داهاتی گشتی عیراق له پرۆژە یاسای بودجه‌ی 2017 به زیاتر له 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه و پێویستە رۆژانه 3.75 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھەناردە بكات و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به 42 دۆلار دەستنیشان كراوە و 11% كورتهێنانی هه‌یه.
له سه‌روبه‌ندی په‌سندكردنی بودجه‌ی 2017 له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌كه‌دا به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی به ئاماژه‌پێدان به بوونی 1.4 ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له كه‌رتی گشتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و ژماره‌یه له به‌غدا نزیكه‌ی 730 هه‌زار كارمه‌نده و له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێم، ته‌نیا 317 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه، له‌كاتێكدا مووچه‌ی هه‌ر مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێویستی 880 ملیار دیناره.
دزه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی بۆ ئاژانسی ئانادۆل هۆكاری نه‌كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له توركیا ئاشكرای كرد و گوتی: " تورکیا رەزامەندى خۆى دەربڕیوە نوێنەرایەتى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەنقەرە بکرێتەوە، چەندین جاریشە داواى کردووە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تورکیا دەست بەکار بێت ، بەڵام بەداخەوە بەهۆى ئەو قەیرانە داراییە سەختەى رووى لە هەرێمى کوردستان کردووە لە تواناماندا نەبووە تا ئێستا نوێنەرایەتى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تورکیا بکەینەوە".