وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئه‌وروپی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و پرسی شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سێ وڵاتی ئه‌وروپی ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانه‌كه‌شیان له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دایه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌نه‌لۆكس كه له (هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، لۆكسه‌مبۆرگ) پێكهاتوون، ئێستا له سه‌ردانێكدان بۆ چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه و بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌و سێ وه‌زیره به سه‌ردانێك بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و 3 وه‌زیره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی به‌نه‌لۆكس دوێنێ شه‌ممه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن هه‌بووه و ئامانجی سه‌ره‌كییان له سه‌ردانیكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كانه و باسكردنی شه‌ڕی دژی داعشه.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یاندا له باره‌ی چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستاندا گفتوگۆ بكه‌ن.