لێكۆڵه‌رێكى ئه‌مريكايى: "سه‌دام ده‌يوت من بڕيارى كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌م نه‌داوه"
نيكسۆن، يه‌كه‌م لێكۆڵه‌رى ئه‌مريكايى بووه كه لێپرسينه‌وه‌ى له سه‌دام حوسێن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى چه‌ند په‌ره‌گرافێكى له كتێبه‌كه‌ى جۆن نيكسۆن، كارمه‌ندى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا له باره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانيان له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن بڵاو كردووه‌ته‌وه.
نيكسۆن، يه‌كه‌م لێكۆڵه‌رى ئه‌مريكايى بووه كه لێپرسينه‌وه‌ى له سه‌دام حوسێن كردووه، دواى ئه‌وه‌ى له 13ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2003دا ده‌ستگيركرا و بڕياره كتێبه‌كه‌ش له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا بكه‌وێته بازاره‌وه.
نيكسۆن باس له‌وه ده‌كات سه‌دام حوسێن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستگيريش كرابوو، ترسێكى له ده‌وروبه‌رى خۆي‌دا ده‌چاند.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌دام حوسێن به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تيده‌كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى چه‌كى كۆكوژى هه‌بووبێت. هه‌روه‌ها ره‌تيده‌كرده‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌ك له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى و هێرشه‌كه‌ى 11 سێپتێمبه‌رى 2001دا هه‌بوو بێت, كه واشنتن كردييه پاساو بۆ رووخاندنى رژێمى به‌عس له عێراقدا.
نيكسۆن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌دام هيواى خواستووه هێرشه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌ر ببنه هۆى نزيك بوونه‌وه‌ى واشنتن و به‌غدا و له‌و بڕوايه‌دا بووه ئه‌مريكا پێويستى به هاوپه‌يمانێكى متمانه‌پێكراو له ناوچه‌كه هه‌يه.
سه‌باره‌ت به چه‌كى كۆكوژ سه‌دام به‌م جۆره وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ى داوه‌ته‌وه: "ئێوه ناپاكێكتان ده‌ستكه‌وت بتانگه‌يه‌نێت به سه‌دام حوسێن، ئايا ناپاكێكى ديكه شك نابه‌ن شوێنى چه‌كه كۆكوژه‌كانتان پێ بڵێت".
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: "هه‌رگيز بيرمان له به‌كارهێنانى چه‌كى كۆكوژ نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌و پرسه هه‌رگيز نه‌خراوه‌ته به‌رباس".
نيكسۆن له‌و بڕوايه‌دايه، قسه‌ى سه‌دام حوسێن راسته كه وتوويه‌تى "من بڕيارى هێرشكردنم به چه‌كى كيميايى بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه نه‌داوه" و پاساوى ئه‌وه‌شى بۆ ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌و هێرشه ده‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێران زۆرتر عێراق بداته به‌ر نه‌شته‌رى ره‌خنه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نيكسۆن ده‌ڵێت: سه‌دام ئاماژه‌ى به باشييه‌كانى زڕباوكى كردووه، رێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا هه‌يبوو له‌و باره‌يه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌دام به لێكۆڵه‌ره ئه‌مريكاييه‌كانى وتووه، ئه‌مريكا ناتوانێت حوكمى عێراق بكات، چونكه ئه‌مريكاييه‌كان هيچ له باره‌ى عه‌قڵ و رۆشنبيرى و زمان و كلتوورى عه‌ره‌بى نازانن.
سه‌رچاوه: ده‌يلى مه‌يل.