قه‌ره‌یلان: به شێوه‌یه‌كی هاوتا وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه بكرێته سه‌ر ئۆجه‌لان
شانه نوستووه فیداییه‌كانمان ده‌جوڵێنین
K24 – هه‌ولێر
موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە راگەیاند ھەر ھێرشێك بكرێتە سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە شێوەیەكی ھاوتا وەڵامی دەدەنەوە.
قه‌ره‌یلان به ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له په‌كه‌كه رایگه‌یاند "ھەر ھێرشێك بكرێتە سەر ئۆجەلان، كۆمەلگەی ئێمە به روحییه‌تی دابڕان ده‌ست به راپه‌رینێك ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌ر له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا ھێزی تابووری نەمران دەجووڵێنن كە ھێزێكە بۆ ئەو بارودۆخە ئامادە كراوە و ھێرش دەكاتە سەر ھەموو ئەوانەی مەترسی دەخەنە سەر ئۆجەلان.
قەرەیلان له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌وه گوتی "تابووری نەمران ھێزێكی فیداییە و له شانه‌ی نوستوو پێكهاتووه و ئه‌ركیشی ئه‌وه‌یه ته‌واوی ئه‌و به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی به‌شداری بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئۆجه‌لان بوونه له‌ناو ده‌بات".