كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان كۆتايى هات
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتايپێهات.
K24 – سلێمانى:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتايپێهات.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پارتى و گۆڕان دواى ئه‌وه دێت كه زیاتر له ساڵێكه كێشه سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه بوونه‌ته هۆی دابڕانى سياسى له نێوانياندا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی چوونه‌ته سلێمانی، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به پرۆژه‌ی حزبه‌كه‌شیان ناویبردووه گفتوگۆ بكه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا به شاندێكی پێنج كه‌سی به‌شداری گفتوگۆكانى كرد و شانده‌كه پێكهاتبوون له (عومەری سەید عەلی، جەلال جەوهەر، جەمال حاجی محەممەد، د.ئیسماعیل ناميق، د.محەممەد عەلی).
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی به‌و شانده‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی به تایبه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سپاردبێت، چونكه خۆی له 2/9/2016 وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی رووى له بريتانيا كردووه.
ئه‌و كێشانه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و دۆخی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا درووست بووه، زیاتر له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه له ئیداره‌ی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و وه‌زیره‌كانی گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و ناكۆكییه‌كان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌ترسی خۆی له تێكدانی ره‌وشی سیاسی و ئارامی كوردستان له سه‌ر ده‌ستی گۆڕان راگه‌یاند و دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی به كارێك بۆ رێگه‌گرتن له درووستبوونی كێشه‌ی گه‌وره له وڵات ناوبرد.
وه‌ك ئه‌وه‌ی فازڵ میرانی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كه به پرۆژه‌ی خۆیان ناویبرد بكه‌نه پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئالییه‌ته‌كانی جێبه‌جێكردنی بكرێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت".