ناونووسینی حاجیان رادەگەیەنرێت
پڕۆسەی ناونووسینی ھاووڵاتیان بۆ سەفەری حەج دەست پێدەكات
K24 – ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پڕۆسەی نانووسینی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەفەری حەجی ساڵی 2017، رادەگەیەنرێت.
كاروان ستوونی بەرپرسی راگەیاندنی حەج و عومرەی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانیدا وردەكاری لەبارەی پڕۆسەی ناونووسینی ھاووڵاتیان بۆ سەفەری حەجی ساڵی 2017 رادەگەیەنرێت".
ساڵانە دوای ناونووسكردنی ئەو كەسانەی دەیانەوێت سەفەری حەج بكەنم بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی كوردستان، پڕۆسەی تیر و پشك ئەنجامدەدات.
دوای بەڕێووەچوونی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، كوردستان24 وردەكاری پڕۆسەی ناونووسینی ھاووڵاتیان بۆ سەفەری حەجی ساڵی 2017 بڵاودەكاتەوە.