ئارێز عه‌بدوڵڵا: كاتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى حكومه‌ت و فراكسيۆنه‌كان دره‌نگه
ئه‌گه‌ر ئه‌و شايسته داراييانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دياريكراوون ده قاتيش بووان هه‌ر پێوه‌ى پابه‌ند نه‌ده‌بوو.
K24 – هه‌ولێر:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى يه‌كێتى رايگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان فراكسيۆنه كوردييه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم چ بژاردهيهك له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك بێت پشتيوانى لێده‌كه‌ين.
ئارێز عه‌بدوڵڵا گوتى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕياريدابوو، پێوه‌ى پابه‌ند نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شايسته داراييانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دياريكراوون ده قاتيش بووان هه‌ر پێوه‌ى پابه‌ند نه‌ده‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتى: له مانگى تشرينى يهكهمهوه، پڕۆژه ياساى بودجه گه‌يشته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و به ده‌ست حكومه‌ت گهيشتبوو، به‌ڵام نه‌هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد كۆببێته‌وه و هيچى له باره‌وه نه‌وت و نه‌يوت پشتيوانيمان بكه‌ن و زۆر خه‌مسارد و زۆر بێ‌باك بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه ياسا گرنگه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و ئه‌وه‌شى گوت: حكومه‌تى هه‌رێم كاتێك هاته ده‌نگ، كه يه‌ك رۆژى مابوو بۆ ده‌نگدان و كاته‌كه دره‌نگ بوو و ده‌رفه‌تى گفتوگۆ نه‌مابوو و هه‌ر زووش پڕۆژه ياساكه‌ى ره‌تكرده‌وه و رايگه‌ياند پێوى پابه‌ند نابێت.
هه‌روه‌ها گوتى: حكومه‌تى هه‌رێم غه‌در له خۆى ده‌كات ئه‌گه‌ر بڵێت، فرۆشى نه‌وت داهاتى له بودجه زياتر ده‌بێت، چونكه به گوێره‌ى ده‌ستوور داهاتى نه‌وت و غاز داهاتى هه‌موو خه‌ڵكى عێراقه و ده‌بێت بچێته خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت له به‌غدا و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت داهاتى نه‌وت زۆرترمان ده‌ستده‌كه‌وێت قسه‌يه‌كى ناده‌ستوورييه و بۆ حكومه‌تى هه‌رێم به باش ناشكێته‌وه و ناكرێت حكومه‌ت به زۆر و كه‌مى داهاتى نه‌وت مامه‌ڵه بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى يه‌كێتى ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر پاره‌ى داهاتى نه‌وت زياتره، ئه‌وا كاتێك مووچه له به‌غداوه ده‌هات ره‌وشى ژيان و مووچه‌ى خه‌ڵك باشتر بوو، ئه‌ى ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وت زياتره ئێستا بۆچى حاڵى خه‌ڵك به‌و جۆره‌يه.
ئه‌م قسانه‌ى ئارێز عه‌بدوڵڵا له كاتێكدايه بڕياره سبه‌ى حكومه‌ت و فراكسيۆنه‌كان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شى گوت: كۆبوونه‌وه باشه بۆ ئه‌وه‌ى بزانين حكومه‌ت بۆچى ئه‌و ياسايه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاته‌كه دره‌نگه و ياساى بودجه ياسايهكى فيدراڵييه و ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم جێبه‌جێى ناكات ئه‌وا ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات و ئێمه نوێنه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان نازانين له به‌غدا چۆن كار بكه‌ين و ئێمه له‌وێ شه‌ڕ ده‌كه‌ين بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك، دواى ئه‌وه‌ى ياسايه‌ك ده‌رده‌چێت و نوێنه‌رانى كورد ده‌نگيان پێداوه هه‌رچه‌نده فراكسيۆنى پارتى كه كه‌مينه‌يه له چاو فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ديكه، ده‌نگى پێ نه‌داوه، به‌ڵام ئێمه زۆرينه‌ى نوێنه‌رانى كورد ده‌نگمان پێداوه چۆن حكومه‌تى هه‌رێم لێره ده‌ڵێت جێبه‌جێى ناكه‌م.
سه‌باره‌ت به گومانهكانيش گوتى: گومانى ئێمه ناڕه‌وێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كارا ده‌بێته‌وه و پرسه‌كه تاوتوێده‌كات.
ئه‌وه‌شى گوت: خۆم سه‌رۆكى ليژنه‌ى نه‌وت و غازم به‌ڵام ناتوانم به كۆبوونه‌وه‌يه‌ك و دوو كۆبوونه‌وه بڵێم ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌يڵێت راسته.