فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی حدك شه‌هید بوو
K24 - كۆیه:
په‌یامنێری كوردستان 24 له كۆیه رایگه‌یاند، دوو ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویانداوه و به‌هۆیه‌وه 3 شه‌هید و ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن, یه‌كێك له شه‌هیده‌كانیش فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كان له كاتێكدابوونه كه رێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا، كه له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان، كه به قه‌ڵا ناسراوه، به‌ڕێوه‌چووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كان دوو بۆمب بوونه و یه‌كه‌میان له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی به‌رده‌م باره‌گاكه ته‌قیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆمبی دووه‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و رێوشوێنی توندی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، چه‌ند خووله‌كێك پێش رووداوه‌كه تیمه‌كانییان له وێبوونه و كه‌مێك دوای جێهێشتنی شوێنه‌كه، ته‌قینه‌وه‌كان روویانداوه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی شه‌هیدانى ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی یه‌ڵدای حدك له كۆیه، كوردستان 24 زانیاری زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه.