داعش لە مووسڵ گازی كلۆر دژی ھێزە عێراقییەكان بەكاردەھێنێ
"لە دوو گەڕەكی مووسڵ گازی كلۆری دژی ھێزە عێراقییەكان بەكارھێناوە و ژمارەیەك سەرباز باری تەندروستیان تێكچووە"
K24 – مووسڵ
فەرماندەیەكی دژە تیرۆری عێراق لە مووسڵ ئاشكرای دەكات، چەكدارانی داعش گازی كلۆریان دژی ھێزە عێراقییەكان بەكارھێناوە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، بەكر سایر ئەفسەری ھێزی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: "چەكدارانی عێراق لە دوو رۆژی رابردوودا رۆكێت و تۆپی غازی كلۆری ئاراستەی گەڕەكەكانی تەمیم و نووری مووسڵ، چەند سەربازێكمان تووشی تەنگە نەفەسی بوون".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر چەندین جار چەكدارانی داعش گازی خەردەل و ماددە قەدەغەكراوەكانی دیكەی دژی ھێزی پێشمەرگە و ھاووڵاتیان و سوپای عێراق بەكارھێناوە.