حزبی دیموكراتی كوردستان شه‌وێكی درێژی به‌ڕێكرد
حزبی دیموكراتی كوردستان ژماره و ناو‌ی شه‌هیده‌كانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
حزبی دیموكراتی كوردستان كه بۆ ئاهه‌نگی به‌ڕێكردنی شه‌وی یه‌ڵدا و یادی له دایكبوونی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆی سكرتێری پێشووی حزبه‌كه‌یان له شاری كۆیه كۆببونه‌وه،دوو ته‌قینه‌وه له به‌رده‌م یه‌كێك له بنكه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه روویدا و له بری ئاهه‌نگ و بیره‌وه‌ری شه‌وێكی درێژیان به دیار شه‌هید و برینداره‌كانیانه‌وه به‌ڕێكرد.
شه‌وێك كه هه‌موو بۆنه و یاده‌كانی گۆڕی به پرسه و مانه‌وه به دیار ته‌رمی شه‌هیدانی حزبه‌كه و بریندارانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆیه و هه‌ولێر.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه (حدك) راگه‌یێنراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری قوربانیانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی راگه‌یاند كه باره‌گای ئه‌و حزبه‌ی له شارۆچكه‌ی كۆیه كرده ئامانج و سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوونی (5) پێشمه‌رگه و كادری ئه‌و حزبه و ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش، ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر بۆیه له راگه‌یێنراوێكی حزبی دیموكراتی كوردستاندا چۆنیه‌تی رووداوه‌كه و به ئامانجگرتنی ئه‌و حزبه روونكرایه‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد" شەوی 20 لە سەر 21 ی دیسامبر (شەوی یەلدا)، دەوروبەری کاتژمێر10ی شەو لە کاتێک دا بەشدارانی ڕێورەسمی یادی لە دایکبوونی د.قاسملوو، بە دوای کۆتایی بەرنامەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بە دوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرکی قەڵای دیموکرات ڕوویان دا. بە هۆی ئەم تەقینەوەیە بە داخەوە 6 کەس گیانیان لە دەست دا‌و 4 کەسیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه" تەقینەوە تیرۆریستیه‌كه لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بووه و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتوەته‌وه".
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا ناو‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه ئاشكراكراوه 6 كه‌س شه‌هید بوون

ناو و وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی كۆیه
عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب
سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،
عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
بە هۆی ئەم ڕووداوەوە دوو پێشمەرگەی حیزب و هەر وەها دوو پۆلیسی ئاسایشیش بریندار بوون.
له كۆتایی راگه‌یێنراوه‌كه‌دا حزبی دیموكراتی كوردستان"وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و هەر وەها سەرەخۆشی و هاودەردیی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوە و هیوای هەر چی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ڕایگه‌یاند کە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامە‌و، ئاسایش‌و دەزگا پێوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە حوزووریان هەیەو زانیاریی زیاتر لە راگەیەندراوەکانی داهاتوو دا بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.
ڤیدیۆی پاش رووداوه‌كه و رێگری هێزه‌كانی ئاسایشی كۆیه له تیمه‌كانی كوردستان24
له‌كاتی رووماڵكردنی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كۆیه، هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و شاره، په‌لاماری كامێرامانێكی كوردستان 24 ده‌ده‌ن و ئازارێكی زۆری پێده‌گه‌یه‌نن.
وێڕای سووكایه‌تیكردن به په‌یامنێر و كامێرامان و تیمی كوردستان 24، هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه، ده‌ستییان به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانیش داگرتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كامێراكانیشیان له په‌یامنێر و كامێرامانه‌كان كردبوو.
كامێرامانه‌كه‌ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش ویستوویانه كامێراكه‌ی لێبسه‌نن به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه كامێراكه‌یان راده‌ست بكات، ئه‌وانیش په‌لامارییان داوه و دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی، به لووله‌ی تفه‌نگ لێیانداوه و ئازارییان به قاچی گه‌یاندووه.
برینداركردنی وێنه‌گرێكی كوردستان24 له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كۆیه