ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدك: سه‌ره‌داومان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستكه‌وتووه
كوردستان24 ڤیدیۆی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24 شوێنی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌ی كۆیه بڵاوده‌كاته‌وه كه بنكه‌یه‌كی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار هه‌بوون. پێشمه‌رگه و شایه‌تحاڵه‌كان كه له كاتی رووداوه‌كه له‌و جێگه‌یه بوون چۆنییه‌تی رووداوه‌كه بۆ په‌یامنێری كوردستان24 باس ده‌كه‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌قینه‌وه‌كان له ته‌نیشت دووكانێكی نزیكی باره‌گاكه‌دا دانراونه‌ته‌وه و جگه له زه‌ره‌ر و زیانی گیانی كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 5 ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستان و كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هید بوو و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون،زه‌ره‌ر و زیان به ئۆتۆمبێل و باره‌گاكه‌ش كه‌وتووه.
ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستتان به كوردستان24 راگه‌یاند" سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتووه و جارێ لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و زووه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له باره‌وه بكه‌ن و رۆژه‌كانی داهاتوو زانیاری زیاتر روون ده‌بێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی (حدك) رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی به خاكسپاردنی شههیدهكانمانیین و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌منییه‌تی حزب سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و جارێ ناكرێت قسه له سه‌ر هه‌ندێك وورده‌كاری بكه‌ین.
شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه 6 شه‌هید و ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن.
دیداری كوردستان24 له‌گه‌ڵ ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان / كۆیه