ئه‌م بووكه به‌هۆی به‌فره‌وه به‌م شێوازه چووه ماڵی زاوا

K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جوڵه‌مێرگی باكووری كوردستان به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر، زۆرێك له رێگاكان داخراون.
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره، ئه‌و بووكه به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه باز ده‌دات و به‌فر نه‌یتوانی رێگه‌ی پێ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته ماڵی زاوا و ده‌ست به ژیانێكی هاوبه‌ش له‌و ماڵه‌دا بكات.
به‌پێی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ری yuksekovahaber به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رێگاكانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌به‌ر زۆربوونی به‌فر داخراون، ئه‌م بووكه به پیاده بۆ ماڵی زاوا ده‌گوازرێته‌وه.
له وه‌رزی زستان به‌فرێكی زۆر له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌بارێت و له باكووری كوردستان زۆرێك له رێگاكانی هاتوچۆ له‌م ناوچانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك داده‌خرێن و له هه‌ندێ شوێنیش زیاتر له مه‌ترێك به‌فر ده‌بارێت.