له كه‌ركووك منداڵێكی ساوا فڕێده‌درێته سه‌ر زبڵدان
K24 - كه‌ركووك:
منداڵێكی ساوا، له سه‌ر یه‌كێك له زبڵخانه‌كانی گه‌ڕه‌كی حوجاجی شاری كه‌ركووك فڕێدراوه.
منداڵه‌كه له نزیك شوێنێكی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له گه‌ڕه‌كه‌كه فڕێدراوه و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "به‌یانی هاتین دیمه‌نه‌كه‌مان بینی، به‌راستی نه‌مانده‌زانی چ بكه‌ین و هیچمان له‌ده‌ست نه‌ده‌هات، منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستدابوو، بۆیه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه شوێنه‌كه".
رووداوه‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه، 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016 روویداوه و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.