په‌روین بوڵدان پاش ده‌ستگیركردنی ئازاد كرا
له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كرا
K24 – هه‌ولێر
په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئیستانبوڵ و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23 كانوونی یه‌كه‌می 2016 له ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كرا‌و پاش دوو كاتژمێر ئازاد كرا.
هه‌ده‌په له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئیمه په‌روین بوڵدان ئه‌مڕۆ له ناو ماڵه‌كه‌یدا له ئیستانبوڵ به بێ ماف ده‌ستگیر كرا".
ده‌ستگیركردنی بوڵدان له كاتێكدایه كه هاوسه‌رۆكه‌كانی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و هه‌شت په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و حزبه به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه له زینداندان.
هه‌روه‌ها ده‌یان هاوشاره‌دارییه‌كانی باكووری كوردستان هه‌ر به‌م تۆمه‌ته له زینداندان، له‌وانه ئه‌حمه‌د تورك، گولتان كشاناك و به‌كر كایا هاوشاره‌دارییه‌كانی مێردێن، ئامه‌د و وان.
بوڵدان به هۆی پێشكه‌شكردنی گوتاریك له شاری ئیدر ده‌ستگیر كراوه و به پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كراوه.
بوڵدان پاش ئازادكردنی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی بڕیاری ده‌ستگیركردنم سیاسییه و تا ئێستا په‌رله‌مانتارم و پارێزبه‌ندیم هه‌یه.