فڕۆكه‌يه‌كى سيخوڕى داعش خرايه‌ خواره‌وه‌

فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵى سه‌ر به‌ سووپاى عێراق هه‌واڵى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى داعشى راگه‌ياند.

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵى سه‌ر به‌ سووپاى عێراق هه‌واڵى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى داعشى راگه‌ياند.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: هێزه‌كانى سه‌ر به‌ ليواى 92ى فيرقه‌ى پياده‌ى پازده‌هه‌مى سوپاى عێراق توانيويانه‌ سه‌ر له‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 26ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى داعش له‌ ده‌وروبه‌رى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر له‌ ميحوه‌رى خۆرئاواى ئۆپراسيۆنى قاديمون يا نه‌ينه‌وا بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پیشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌ستیپێكرد.