سعودیە قاسم سولێمانی بە بەرپرسی یەکەمی حەشد دەزانێت

حەشدی شەعبی بە كوشتنی ھاووڵاتیانی ئەنبار تۆمەتبار دەكات

K24 - ھەولێر

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، حەشدی شەعبی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاری و کوشتنی ھاووڵاتیان لە پارێزگای ئەنبار و چەندین ناوچەی دیکە.

جوبەیر گوتی: "حەشدی شەعبی، ملیشیایەکی تائیفیە و لەلایەن ئێران و خودی قاسم سولێمانی سەرپەرشتی دەکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، رێگا بە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی بدات، لە شەڕەکانی نێو شاری مووسڵ.

قاسم سولێمانی فەرماندی سوپای قودسی ئێرانی یەكێكە لەو سەركردانەی ئێران كە زۆربەی كات لە عێراق دەردەكەوێت و لەگەڵ ھێزە سیاسییەكانی شیعە و نزیك لە شیعە كۆدەبێتەوە و گەلێك جار بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی بەشداری لە پرسە سیاسییەكانی ناوخۆی حزبەكانی عێراق و كوردستان دەكات، بەپێی چەند بەڵگەیەك چەند رۆژێك لەمەبەر سولێمانی لە شاری حەلەبی سووریا بووە.