ئه‌ردۆغان: هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش شكستيهێناوه
"ئه‌وروپاييه‌كان مافى په‌نابه‌رێتى به هه‌ژاران ره‌وا نابينن، به‌ڵام ده‌يده‌نه تيرۆرستانى په‌كه‌كه و فه‌تۆ".

K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى "له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش شكستيهێناوه". "ئاگربه‌ستى سووريا هه‌لێكى زۆر گرنگه و به‌رده‌وام ده‌بين له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه و گرووپى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" و "ئه‌وروپاييه‌كان مافى په‌نابه‌رێتى به هه‌ژاران ره‌وا نابينن، به‌ڵام ده‌يده‌نه تيرۆرستانى په‌كه‌كه و فه‌تۆ".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رچه‌نده پێشێل ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌لێكی زۆر گرنگه، بووه‌ته ئومێدێك بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی له سووریا له رێگه‌ی قۆناغێكی سیاسییه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ رێگریكردن له به‌فیڕۆدانی ئه‌م هه‌له".
له میانی به‌شداریكردنی له نۆیه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزه‌كاندا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له مه‌یدانه‌كان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی توركيا و گوتی: "به‌م دواییه به‌داخه‌وه هاوپه‌یمانانمان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا شكستیان هێناوه. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین راڕه‌وێك كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هێلانه‌ی تێدا بكه‌ن له باشووری وڵاتمان دروست بكرێت. به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان له مه‌یدانه‌كان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بابه‌تێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانه‌كه‌مان. له‌لایه‌كیتره‌وه له پێشهاته‌كانی عێراقیش بێده‌نگ نه‌بووین و نابین".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه مافی په‌نابه‌رێتی سته‌ملێكراوان ده‌درێت به‌ئه‌ندامانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و، گوتی: "له‌كاتێكدا مافی په‌نابه‌رێتی له سوورییه سته‌ملێكراوه‌كان، سته‌ملێكاروانی ئاراكان، ئه‌فغانی و ئه‌فریقییه‌كان زه‌وت ده‌كرێت، ئه‌و مافه له‌سه‌ر سینیی زێڕین پێشكه‌شی تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه ده‌كرێت. ئه‌و هه‌ژارانه‌ی بۆ قاپێك شۆربا له ده‌رگاكه‌ی ده‌ده‌ن راوه‌دوو ده‌نێت و خاوه‌ندارێتی له تیرۆریستانی فه‌تۆ و په‌كه‌كه ده‌كات. به‌سه‌ر ده‌ممدا نایه‌ت بڵێم دۆست، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیگه‌رانین له‌و تابلۆیه‌ی كه پێمان وایه له وڵاتانی هاوپه‌یمانمان ناوه‌شێته‌وه. وه‌ك ده‌بینین ئه‌ندامێكی فه‌تۆ كه له وڵاته‌كه‌ماندا ناوی له لیستی ره‌شدا هه‌یه، ده‌توانێت ببێته راگری زانكۆیه‌ك له ئه‌مریكا. ئه‌مه چ كارێكه؟".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "بابه‌ته‌كانی 'دوژمنایه‌تی ئیسلام' و ' نه‌یاریی بیانی' كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی جددی ئه‌منیی له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئیدی بوونه‌ته رۆژه‌ڤی له پێشینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان".
گوتیشی: "لە ساڵی رابردوودا هەوڵماندا کۆتایی بەکۆکوژی براکانمان بێنین لە سووریا و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتین، رێککەوتنەکە تاڕادەیەک باش بوو بەڵام بەداخەوە بەردەوام نەبوو، یەکێتیی ئەورووپا لەبری سەیرکردنی رووداوەکان، دەبێت خاڵەکانی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات".
هه‌روه‌ها گوتی: "دەمانەوێت ئەمریکا لە تەنیشتمان بوەستێت وەک هاوپەیمانێک بەرامبەر بەهەڕەشەکانی داعش، فەتۆ و رێکخراوی جوداخواز. لەو باوەڕەیەدام سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە ٢٠ ئەم مانگە دەست بەکار دەبێت، خێرایی بەدیالۆگەکانی نێوانمان بدات. چاوەڕێ دەکەم بەرێز ترەمپ لە کەمترین ماوەدا تێگەشتنی خۆی بۆ بابەتەکان نیشان بدات".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ.
ئ.ر