ئۆباما به‌رگری له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌شت ساڵه‌ی سەرۆكایەتییەكەی ده‌كات
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆكێك بۆ سه‌رۆكێكی دیكه له رووناكترین نیشانهكانهی دیموكراسی ئه‌مریكایه
K24 – هه‌ولێر
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوایین گوتاری وه‌ك سه‌رۆك پێشكه‌ش كرد و به به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، داوا له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌ها به‌رزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزن.
20 هه‌زار كه‌س له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاری ئۆباما له شاری شیكاگۆ ئاماده ببوون كه بڕیاره كه‌متر له 10 رۆژی دیكه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت و دۆناڵد ترامپی كۆماریییه‌كان جێگه‌ی بگرێته‌وه.
ئۆباما له باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئاماژه به پێچه‌وانه‌كردنی داكشانی ئابووری، زیندووكردنه‌وه‌ی پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل، و زۆرترین دۆزینه‌ی هه‌لی كار و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی لاپهرهكی نوێ له‌گه‌ڵ كوبای دراوسێ و راگرتنی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و له‌ناوبردنی دارێژه‌رانی هێرشی 11 سێپته‌مبه‌ر و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (بیمه) بۆ 20 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مریكای كرد.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی دا گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆكێكی بۆ سه‌رۆكێكی دیكه كه به شێوه‌ی دیموكراسی و ئازاد هه‌ڵبژێردراوه به رووناكترین نیشانه‌كانی دیموكراسی ئه‌مریكا زانی.
پێشی وایه دیموكراسی وه‌ك دیاری به كه‌سێك نادرێت، به‌ڵكو پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌وڵ و كوشش بدرێت و ترسیش به مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌م دیموكراسی له ئه‌مریكا وه‌سفكرد كه هاوسه‌نگی سیسته‌می دیموكراتیك تێك ده‌دات.
گوتیشی: ده‌ستور بۆ خۆی "شتێك زیاتر له كاغه‌زێك نییه، له خۆیه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، ئه‌وه ئێمه خه‌ڵكین، ده‌سه‌ڵات پێی ده‌به‌خشین".
JS